دوای بەدواداچوونی ئاڤا سۆراغی گەنجە ڕفێنراوەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا بوو

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوای باسكردنی چیرۆكی گەنجێک لە ئاڤا میدیا كە ماوەی 25 ڕۆژە لەلایەن هێزێكی ئەمنیی یەكێتییەوە لە قەزای چەمچەماڵ "ڕفێنراوە"، سەر و سۆراغی ئەو گەنجە ئاشكرا دەبێت؛ لە ئاسایشی گشتیی سلێمانیە و بەڵێنیشیان داوە سبەی ئازادی بكەن.

چیرۆكی سەرەكی: گەنجێک بە ناوی بەشدار جەمال، تەمەن 21 ساڵ، لەلایەن هێزێکی ئەمنیی یەکێتییەوە لە قەزای چەمچەماڵ "ڕفێنراوە" و تا باسكردنی چیرۆكەكەی لە سەعات حەوتی دوێنێ سێشەممە، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییەوە نەبوو. هەر كە خانەوادەکەی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی کوڕەکەیان كرد و ئاڤا لە سەعات حەوت باسیكرد، ئاسایشی گشتیی سلێمانی پەیوەندیی بە كەسوكارییەوە دەكەن و پێشیان وتوون، "سبەی ئازادی دەكەن."

لێدوانی فەرمی: جەمال کەریم، باوکی بەشدار بە ئاڤای وت، "هەر كە هەوراز هەواڵەكەی خوێندەوە، تەلەفۆنێكمان بۆ هات، وتیان كوڕەكەتان سەلامەتە و لەلای ئێمەیە، با سبەی باوكی بێتە ئاسایشی سلێمانی و بەڵێننامەیەك بدات، دەستبەجێ ئازادی دەکەین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ