دوای ئەمریکا، ڕووسیاش دەیەوێت تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان دەستپێدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دوای ئەمریکا، ڕووسیاش دەیەوێت تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان دەستپێدەکاتەوە

کۆبوونەوەی پووتین لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

کێبڕکێی ئەتۆمیی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا پەرە دەسێنێت و ڕووسیاش بیر لە دەستکردنەوە بۆ تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان دەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، فەرمانی کردووە پڕۆپۆزەڵێک سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە ئامادە بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: ئەندرێ بێلۆسۆڤ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا، ڕایگەیاند پێویستە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان دەستپێبکەنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم فەرمانەی پووتین دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، دەستی بە تاقیکردنەوەکان کردەوە کە لە ساڵی 1992ـەوە وەستاندبوونی.

ئەمەش بزانە: لە فەرمانەکەی ترەمپدا هاتبوو کە تاقیکردنەوەکان لە ئاست ئەوانەی ڕووسیا و چیندا بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ