دوو كاندیدی ڕەوتی هەڵوێست و سێ كاندیدی بەرەی گەل چوونە ناو ڕیزەکانی یەكێتی

شەیری بکە لە:
دوو كاندیدی ڕەوتی هەڵوێست و سێ كاندیدی بەرەی گەل چوونە ناو ڕیزەکانی یەكێتی

هەردوو لپگپی بەرەی گەل و ڕەوتی هەڵوێست. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ڕەوتی هەڵوێست بە تۆمەتی دەستتێكەڵكردنیان لەگەڵ یەكێتی، دوو كاندیدی خۆی لە بازنەی سلێمانی دوور دەخاتەوە و سێ كاندیدی بەرەی گەلیش دەچنە نێو یەكێتییەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: كاندیدەكانی ڕەوتی هەڵوێست بریتین لە مونیرە بەرزنجی، كاندیدی ژمارە 16 و ڕێباز عەبدوڵڵا كاندیدی ژمارەی 11، هەردووكیان لە بازنەی سلێمانی خۆیان هەڵبژاردبوو.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی رەوتی هەڵوێست لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی و هەوڵدان بۆ خۆفرۆشی بە یەکێتی، ڕەوتی هەڵوێست دوو کاندیدی دوورخستەوە، یەکێتی بە پارەی قاچاخی و دزی سەرقاڵی خەڵک کڕینە.

لێدوانی فەرمی: عەلی حەمە ساڵح بە ئاڤای ڕاگەیاند: بڕیاری دوورخستنەوەی دوو كاندیدەكەی ڕەوتی هەڵوێستمان داوە.

لەلایەكی دیكەوە: ئەمڕۆ سێ كاندیدی بەرەی گەل كە بریتین لە، ئەڤین حوسێن، كاندیدی ژمارە 8 و عەبدوڵڵا حەمەسەعید، كاندیدی ژمارە 11 و ئازاد محەممەد، كاندیدی ژمارە 5 ڕایانگەیاند كە بوونەتە یەكێتی و وازیان لە بەرەی گەل هێناوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێباز عەبدوڵڵا كە كاندیدی ڕەوتی هەڵوێست بوو ڕایگەیاند، بڕیارماندا جارێكی دیكە بگەڕێینەوە ناو یەكێتی، ڕەوتی هەڵوێست سەنگ و قورسایی نییە و ناتوانێ داكۆكی لە خەڵك بكات، هەروەها عەبدوڵڵا حەمە سەعیدیش كە كاندیدی بەرەی گەل بوو، گوتی لە یەكێتی تۆرابووین و ئەمڕۆیش هاتووینەتەوە، ئەمە خۆفرۆشتن نییە، بەڵكوو گەڕانەوەیە بۆ ناو یەکێتی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ