ڕۆژنامەیەک: گرژییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی پەرەدەسێنن

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەک: گرژییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی پەرەدەسێنن

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی خولی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کە لە نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بەڕێوەچوو، ئامادە نەبوو، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێو لایەنەکانی چوارچێوەکە پەرەیان سەندووە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی عەینی ئیماراتی بەپشتبەستن بەچەند سەرچاوەیەکی سیاسی بڵاویکردەوە، بەهۆی ململانییەوە سوودانی بۆ جاری دووەم لە کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بەژداری نەکردووە، ئەمەش نیشانەی ساردبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەکانی هاوپەیمانی شیعەیە بەتایبەتی لەنێوان سوودانی و مالیکیدا .

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە، چوارچێوەی هەماهەنگی دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەبێ هیچ ئاماژەیەک بە ئامادەنەبوونی سوودانی، یەکڕیزی هەڵوێست و پشتگیریکردنی حکومەتیان دووپاتکردەوە.

لەلایەکی دیکەوە: سوودانی کۆتایی بە ڕاسپاردنی هیشام ڕیکابی لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی کۆمسیارانى دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن هێناوە و لەبری ئەو باسم عەوادی، گوتەبێژی فەرمیی حکومەتی عێراقی، داناوە، ئەم بڕیارەش ناڕەزاییەکی بەرفراوانی لەنێو باڵی دەوڵەتی یاسای لێکەوتووەتەوە، چونکە ڕیکابی یەکێکە لەکەسە نزیکەکانی مالیکی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ