كۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر ئەزموونی جیاوازی وانەوتنەوە پەیڕەو دەکات
- کولتوور
- 5 تشرینی دووەم

دیمەنی قوتابییان بە جلی کوردی و خواردنی ناوچەی هەورامان
ئاڤا نیوز
لە کۆمەڵگای پەروەردەیی بارزانی نەمر بۆ یەکەمینجار چالاکییەکی جیاواز بۆ ناساندنی کولتووری ڕەسەنی کوردی بۆ قوتابییەکان ڕێکخرا.
چیرۆكی سەرەكی: قوتابیانی پۆلی سێی بنەڕەتی لە کۆمەڵگای پەروەردەیی بارزانی نەمر، کاتێک لە وانەی کوردیدا دەگەنە ئەو بابەتانەی باسی هەورامان و کولتوورە جوانەکەی دەکات، لەگەڵیدا نمایشێکی جوان ڕێکدەخرێت بۆئەوەی قوتابییان ئاشنای ئەو کولتوورە دەوڵەمەندە بن.
بینراو و بیستراو: سەرجەم قوتابییەكان جلی هەورامییانەیان پۆشیوە و بەو جلانەوە چوونەتە پۆلەوە؛ گوێز و هەنار و بەشێك لەو كەرەستانە نمایشکراون کە هەورامییەکان پێی ناسراون. قوتابییەکان فێری گۆرانی و هۆنراوەی هەورامی کراون و هەندێکیشیان فێری دەقە هەورامیەکان کراون و وتوویانەتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بۆ ئاڤا وتیان: "ئامانجمانە قوتابییەكانمان ئاشنای كولتووری دەوڵەمەندی هەورامان و هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان بن. گرنگە سروشت و مێژوو و کولتووری هەموو ناوچەکان بناسن. بشزانن ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بە چ بەرووبووم و خواردنێک بەناوبانگن.
بۆچی گرنگە: پاراستنی ئەم میراتە دەوڵەمەندە کە لە لیستی یونسکۆدا تۆمارکراوە، ئەرکی سەرشانی هەمووانە، بۆ ئەوەی شانازیی کوردستان بە زیندوویی بهێڵرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





