
هێڵی بۆریی نەوتی کەرکووک - بانیاس
ئاڤا نیوز
لەم دواییانەدا جارێکی دیکە باس لە پڕۆژەیەکی کۆنی گواستنەوەی نەوت دەکرێتەوە کە بریتییە لە هێڵی نەوتی کەرکووک - بانیاس، کە عێراق بە سووریاوە دەبەستێتەوە. بەڵام ئەم پڕۆژەیە مشتومڕێکی زۆری لەسەرە لە نێوان شارەزایان و سیاسەتمەداران، چونکە لەلایەکەوە باس لە سوودە ستراتیژییەکانی دەکرێت و لەلایەکی دیکەوە نیگەرانییەکان لەسەر تێچوو و زیانەکانی لە ئارادایە.
چیرۆکی سەرەکی: مێژووی هێڵی نەوتی "کەرکووک – بانیاس" بۆ ساڵی 1952 دەگەڕێتەوە، کە بە درێژایی 800 کیلۆمەتر و توانای ناردنی 300 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دروستکراوە. هەرچەندە لەلایەن کۆمپانیای "بریتیش پترۆلیۆم"ـەوە تەواوکرا، بەڵام بەهۆی چەندین هۆکارەوە چەند جارێک وەستاوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژی دووشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، تیمێکی تەکنیکیمان پێکهێناوە بۆ دووبارە بونیادنانەوە و نۆژەنکردنەوەی هێڵی گواستنەوەی نەوت لەنێوان کەرکووک و بانیاس، ئەمەش لە چوارچێوەی بەهێزکردنی هاریکاری دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵاتدایە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بەشی ئابووریی ماڵپەری "ultrairaq" لە کاتێکدا هەندێک ئەم پڕۆژەیە بە دەروازەیەکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕێگا کۆنەکان دەزانن و بە "توانایەکی مانۆڕکردن" بۆ عێراق لە بازاڕی جیهانیدا، بەشێکی دیکە بەهۆی تێچووی زۆر و کۆنیی هێڵەکەوە بە "ناژیرانە" و "هەدەردانی دارایی"ـی دەزانن، کە ئەمەش مشتومڕێکی بەرفراوانی لەسەر دروستکردووە.
حکومەتی شەڕع بە "ناشیاو"ـی دەزانێت
لە ساڵی 2007 عێراق و سووریا ڕێککەوتن لەسەر نۆژەنکردنەوەی هێڵی نەوتی کەرکووک-بانیاس، بەڵام گرێبەستەکە لە 2009 بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچوو هەڵوەشایەوە. لە ئابی 2025، محەممەد بەشیر، وەزیری وزەی حکومەتی نوێی سووریا، لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، لە بەغدا کۆبوونەوە. باس لە نۆژەنکردنەوەی هێڵەکە یان دروستکردنی هێڵێکی نوێ کرا. بەشیر ڕایگەیاند هێڵەکە بەهۆی "تەواوبوونی تەمەنی" و "ناشیاویی" پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر هەیە. وەزیری نەوتی عێراقیش خوازیار بوو هێڵەکە کارا بێتەوە و پێشنیازی بەکارهێنانی لایەنێکی پسپۆڕی کرد بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستا و "ئیمکانیەتی نۆژەنکردنەوەی هێڵی کۆن یان دروستکردنی هێڵێکی نوێ".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شارەزایان پێشبینی دەکەن داهاتی ساڵانەی سووریا لەم هێڵەدا 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلار بێت. هەندێک شارەزا ئەم هێڵە بە دەروازەیەکی نوێی هەناردەکردنی نەوتی عێراق دەزانن، کە مەودا بۆ ئەوروپا کەم دەکاتەوە و پشتبەستن بە گەرووی هورمز کەمدەکاتەوە. بەڵام تێچووی هەناردەکردن بەرزە. مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆکوەزیران، ئەم پڕۆژەیە بە "توانایەکی مانۆڕکردن" بۆ عێراق دەزانێت، چونکە هێڵەکە لە ساڵانی سییەکانەوە کلیلێکی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بووە.
تێچووی بەرز و خاوەندارێتی بۆ سووریا
هەمزە جەواهیری، شارەزای نەوتی، پڕۆژەکە بە "ناژیرانە" دەزانێت چونکە هێڵەکە 73 ساڵە و زۆر خراپە، پێویستی بە دروستکردنی هێڵێکی نوێ هەیە. ڕوونیشی کردەوە سووریا پارەی پێویستی نییە، بۆیە تێچووەکەی، کە کەمتر لە 10 ملیار دۆلار نابێت، دەکەوێتە سەر عێراق. هەروەها تێچووی کارپێکردن و کرێی گواستنەوەش زۆر بەرز دەبێت، و هێڵەکە دوای 20 ساڵ دەبێتە موڵکی سووریا. جەواهیری پێی وایە عێراق پێویستی بە دەروازەی نوێ نییە، چونکە هێڵی کەنداو پێویستییەکان دابین دەکات و تێچووی هەناردەکردنی هەر بەرمیلێک تەنها 60 سەنتە.
ڕێگایەکی کورت بۆ دەریای ناوەڕاست
زەینەب مووسەوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمان، پڕۆژەکە بە گرنگ دەزانێت بۆ کەمکردنەوەی تێچوو و خێرایی هەناردەکردنی نەوتی باکوور. وتی کە کێڵگە نەوتییەکانی باکوور یەدەگێکی زۆریان هەیە و 12%ـی کۆی یەدەگی نەوتی عێراق پێکدەهێنن. مووسەوی دووپاتیکردەوە کە هێڵەکە سوود بە عێراق دەگەیەنێت لە پاڵاوگەکان لە سووریا و بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە بەهێز دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






