زۆرینەی خەڵكی عێراق متمانەیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن نەماوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەهۆی بێبەشبوونیان لە سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەكان و جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانەی كە لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو پێیاندرابوو، ئومێدیان بە گۆڕانكاری لەڕێگەی پرۆسەی هەڵبژاردن نەماوە و زۆرینەیان هەر لەئێستاوە بڕیاری بایكۆتكردنی ئەم هەڵبژاردنەیان داوە.

چیرۆكی سەرەكی: ئاڤا، لە گەشتێكی ڕۆژنامەوانی ڕووی لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كردووە و لەنزیكەوە ئاستی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتیان بە زنجیرە دیكیۆمێنتاریەك دەگەیێنێت، دانیشتووانی ئەو ناوچانە لەڕێگەی مایكی ئاڤاوە نیگەرانی خۆیان بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دەگەیێنن.

لێدوانی فەرمی: هاووڵاتیانی باشووری عێراق بۆ ئاڤا بە حەسرەتەوە باس لە دۆخی خراپی ژیانیان دەكەن كە بەدەست نەبوونی ئاو، كارەبا، شەقام، زێراب و ئاوەڕۆ دەناڵێنن، دۆخ و گوزەرانی شارەكانی خۆیان بەراورد بە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن كە لەڕووی پێشكەوتن و گەشەسەندنەوە بەراورد ناكرێت.

كاریگەری و لێكەوتەكان: خەڵكی عێراق دەڵێن، "لە 2003ـەوە بەرپرسان بەڵێنی جۆراوجۆرمان پێدەدەن و لەكاتی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكان خۆیان لە خەڵكی نزیكدەكەنەوە، كەچی دۆخی ژیانمان بەمجۆرەیە كە لە دیمەنەكان دەردەكەوێت، بۆیە متمانەمان بە پرۆسەی دەنگدان نەماوە و لەم هەڵبژاردنەش، هیچ كام لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق و كاندیدەكانیان، بە شایستە نازانن كە دەنگ و متمانەی خۆیان پێ بدەن." 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ