وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بۆ ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتووچۆ نییە و ڕێگاکانیش داناخرێن

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: بۆ ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتووچۆ نییە و ڕێگاکانیش داناخرێن

دیمەنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامێکی بەغدا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان ڕاگەیاند و دەڵێت" پلانی ئەمنی ڕۆژی دەنگدان قەدەغەی هاتووچۆ یان داخستنی ڕێگاوبانەکان ناگرێتەوە".

وێنە گەورەکە: بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11-11-2025 بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو هەلبژاردنەش 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن. 

لێدوانی فەرمی: عەقید عەباس بەهادلی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ڕایگەیاند: لە ڕێگەی سێ بازنەی ئەمنییەوە، 159 هەزار ئەفسەر و کارمەندی ئەمنی و سەربازی لە هێزەکانی پاراستنی دامەزراوەکان، پۆلیسی فیدراڵی و ناوخۆیی و سوپا لە پاراستنی بنکەکانی هەڵبژاردن،  بەشدار دەبن.

زانیاریی زیاتر: بەهادلی ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق چاودێری گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان و ئامرازەکانی هەڵگرتنی زانیاری بۆ کۆگاکان و ناوەندەکانی ژماردن و جیاکردنەوە دەکات.

باكگراوند: پێشتر عەمید میقداد میری، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لەڕۆژانی دەنگدانی تایبەت هەموو هێزە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی وڵاتدا دەخرێنە ئامادەباشییەوە و حاڵەتەکەش بۆ ئاستی "ج" بەرز دەکرێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ