ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری لە بەغدا دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی دەستگیرکردنی کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
ئاڤا نیوز
لە بەغدای پایتەخت، ئەفسەرێکی پلە باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر کران.
وێنە گەورەکە: دیاردەی ساختەکاریی نووسراوی فەرمی و وەرگرتنی بەرتیل و دەستکەوتی نایاسایی، بووەتە کێشەیەکی ڕیشەدار لە عێراقدا. دەستگیرکردنی بەردەوامی تۆمەتبارانیش، ئاماژەیە بۆ قووڵبوونەوەی گەندەڵی لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە ناو کۆمەڵگەی "دەروازەی عێراق" لە ناوچەی بێجییەی ناوەڕاستی بەغدا، ئەفسەرێکی پلە باڵا بە پلەی لیوا و هاوسەرەکەی دەستگیر کرد.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی سەرچاوەکە، دەستگیرکردنەکە دوای دانانی بۆسەیەکی ورد ئەنجامدراوە. ئەو دوو تۆمەتبارە بەپێی ماددەی 295 و 298 تایبەت بە تاوانەکانی ساختەکاری ڕاگیرکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە ئەمنییەکان ئەفسەرەکە و هاوسەرەکەیان ڕەوانەی ناوەندی ڕاگرتن کردووە بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکان بەرامبەریان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






