
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی دەڵێت، "بەداخەوە، بابەتی مووچە بە سیاسیی کراوە. ئەمە چەندین جارە و هەمیشەش گوتوومانە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە". دەشڵێت، "لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵین بۆ دابینکردنی مووچە."
وێنە گەورەکە: مووچەخۆرانی کوردستان دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقەوەن؛ بەجۆرێک بەغدا دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی خۆی بەڵام هێشتا مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی کوردستانی نەناردووە، ئێستا هەوڵەکانی حکومەتی کوردستان بۆ ئەوەیە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی خەڵکی کوردستان نەفەوتێت.
چیرۆکی سەرەکی؛ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی بەنداوی (دوین)ی بەسەرکردەوە و قسەی بۆ میدیاکان کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەبارەی مووچە قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی، "بەداخەوە کە پرسی مووچە بە سیاسی کراوە، هەمیشەیش گوتوومانە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە؛ هەرچی پێویست بوو بێت بە زیادەوە کردوومانە."
سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، "چاوەڕێ بووین حکوومەتی فیدراڵ بەرپرسیارانە ڕەفتار بکات". هاوکات دڵنیایی دا لەوەی لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن بۆئەوەی "مووچە دابین بکەین".
ئەمەش بزانە: ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 4ـی 11ـی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە و، هیچ بڕیارێک لە خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






