
ساتی بەسەرکردنەوەی بەنداوی دوین لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کارەکانی پڕۆژەی بەنداوی دوینـی لە سنووری هەولێر بەسەرکردەوە، کە ڕێژەی 15٪ـی کارەکانی تەواو بووە.
وێنە گەورەکە: لەپێناو مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و گرنگیدان بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە بەهێزکردنی ژێرخانی ئاو داوە و ژمارەیەک پۆند و بەنداوی دروست کردووە، ژمارەیەکیش لە باری جێبەجێکردنن.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی پڕۆژەی بەنداوی دوین گوتی، "ڕۆڵێکی باشی لە گلدانەوەی ئاو دەبێت."
ئەمەش بزانە: بەنداوی دوین توانای گلدانەوەی 100 مليۆن مەتر سێجا ئاوی هەيە و ڕووبەڕی چوار کيلۆمەتر چوارگۆشە بە ئاو دادەپۆشێت. بەنداوەکە بە شێوازی کۆنکرێتی (RCC) دروست دەکرێت و 75 مەتر بەرز دەبێت و لە بەرزترین ئاستیدا 320 مەتر درێژ دەبێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەم بەنداوە دەبێتە پاڵپشتی زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای هەولێر و ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەرز دەکاتەوە. بە هەڵکەوتەی لەگەڵ قەڵای دێرینی دوین، بەنداوەکە دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشێت و دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری، هەروەها ناوچەکە دەگۆڕێت بۆ ناوەندێکی گەشەسەندووی ڕاوەماسی کە سوودێکی گرنگی ئابووری هەیە بۆ دانیشتووانی نزیک لە بەنداوەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






