ئاڤا دیجیتاڵ
لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین خۆپێشاندانی فراوان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکرێت، هاونیشتمانییان داوای یەکگرتوویی لایەنە کوردستانییەکان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای مووشەکبارانەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر، لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپێشاندان بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشانە دەستیپێکرد.
گوتەی خۆپێشاندەران: ئافرەتێکی بەتەمەن لە سلێمانی بەشداریی خۆپێشاندانەکەی کردووە و پەیامێک ئاراستەی "دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان" دەکات و دەڵێت: ئێمە بە ئەنفال و کیمایباران لەناونەچووین و بەم هێرشانە بەهێزتر دەبین، ئێمە لە چیاکانی کوردستان و سەختتر و بەهێزترین.
لەلایەکی دیکەوە: خۆپێشاندەرێک لە ڕانیە دەڵێت: هەوڵ دەدەن هەرێمی کوردستان وەک باشوور و ناوەڕاستی عێراق "کاول" بکەن.
باکگراوند: درەنگانی شەوی دووشەممە 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەکێکی بالیستیک ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی کردە ئامانج، بەهۆیەوە چوار هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی کارگوزارێکی بیانی نادیارە. هێرشەکە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و جیهان کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و چەندین وڵات سەرکۆنەیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





