سەرۆک بارزانی: پێویستە پشت بە خۆمان ببەستین و چاومان لە دەستی کەس نەبێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ کادیرانی پارتی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرس و کادیرانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی کۆبووەوە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە گەڕانەوەیان لە وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ سەرخستنی لیستی 275ـی پارتی و وتی، "پێویستە هەموومان پشت بە خۆمان ببەستین و چاومان لە دەستی کەس نەبێت".
وێنە گەورەکە: بانگەشەی هەڵبژاردن تەنیا دوو ڕۆژی ماوە، تا دێ پاڵپشتی بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان فراوانتر دەبێ و لەم چوارچێوەیە ژمارەیەکی زۆری کادیر و بەرپرسانی پارتی لە ئەوروپاوە بۆ پاڵپشتی گەڕاونەتەوە کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕایگەیاند، پەیڕەونەکردنی بڕگەکانی دەستوور بوونەتە هۆکاری سەرهەڵدانی دەیان کێشە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا. جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور هۆکاری سەرەکی سەقامگیری و ئاوەدانی و پێکەوەژیانی هەموو عێراقە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی زوڵم و زۆرداریی ڕژێمەکانی عێراق سەرۆک بارزانی دەڵێت: دوای ئەو هەموو زوڵم و زۆرداری و ماڵوێرانییەی کە بەسەر گەلی کوردستاندا هات، ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی قەوارەیەکی سیاسییە و لەم چوارچێوەیەدا وێڕای هەبوونی ئاستەنگ و ڕێگری بەردەوام، هەرێمی کوردستان لە هەوڵێکی چڕدایە بۆ پێشخستن و ئاوەدانکردنەوەی شار و شارۆچکەکانی بەبێ جیاوازی و پڕۆژەی زۆر گەورەش ئەنجامدراون پشکی شێری ئەو پرۆژانەش بە توانای دەستی ناوخۆیی هاتوونەتە ئاراوە.
سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرس و کادیرانی لقی شەش ئەمانەشی وت:
٠ چۆن لە رابردوودا پێشمەرگە ئاسا تێکۆشاون لە ئێستاشدا بەردەوام بن دژی ئەو هەوڵانەی کە بۆ خەڵک و حکومەت و هەرێمی کوردستان بە گشتی دروستدەکرێن.
٠ دوژمنان بە پلانی جۆراوجۆر هەوڵی تێکدانی ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان دەدەن، بە تایبەت لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەناو کۆمەڵگادا.
٠ پێویستە هەموومان پشت بە خۆمان ببەستین و چاومان لە دەستی کەس نەبێت. لە مێژوودا دیارە چ کاتێک کوردستان کەوتبێتە دۆخێکی مەترسیدار و بەر هێرشی نەیاران، هەر پێشمەرگە بووە بە تەنیا بەرگری لە خاک و کەڕامەتی کوردستانییان کردووە.
٠ ئێمە پشتمان بە خودا و گەلی خۆمان بەستووە، بۆیەش لە هیچ دۆخێک و لە ژێر هیچ گوشارێک سازش لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی خۆمان ناکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






