پەیامێکی تووند لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی مووچە: ساڵی داهاتوو بەهیچ جۆرێک ئەم دۆخە قبووڵ ناکەین
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ گەنجان
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێت، لە بودجەی 2026، جەخت لە دابینكردنی بودجە دەكەینەوە نەك تەنیا مووچە، و بەهیچ جۆرێكیش قبووڵی ناكەین چیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە كەموكوڕییەوە ڕەوانە بكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-11-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر قەڵای دێرینی هەولێر پێشانگایەکی تایبەت بە ئاشنابوون بە ناسنامەی کورد لەڕێگەی هونەری ڕەسەن و هاوچەرخەوە کردەوە کە دامەزراوەی "کوردستان فاوەندەیشن" پێی هەڵسا بوو. دواتر بەشداری گفتوگۆیەکی لەگەل چەند گەنجێک کرد.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند، حکومەتی عێراق لە ساڵی 2014ـەوە فشاری ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکردووە؛ بەپێی سەرژمێری ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان %14 بووە، بەڵام کەمتر لە 5% بودجە بۆ کوردستان هاتووە.
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد، وەزارەتی دارایی عێراق تەداخولی ورد و درشتی كارە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، پەیوەست بەم بابەتەش، بە سەرۆکوەزیرانی عێراقم وت، لە دەوڵەتی فیدڕاڵی حکومەت ئەو مافەی نییە دەستوەردان لە دابەشکردنی مووچە بکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەغدا نەوتی کوردستان دەفرۆشێت و داهاتی ناوخۆش وەردەگرێت، ئەو پارەیەی ئێستا دەینێرن داهاتی خۆمانە و منەتی تێدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






