
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان، گرنگیی زیاتر بە سێكتەری پیشەسازی دەدەن، بۆ ئەمەش بەنیازین داوا لە كۆمپانیا گەورەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەوروپا بكەین، لقی كارسازیی كۆمپانیاكانیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە.
وێنە گەورەكە: ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان، یەكێكە لە خاڵە گرنگەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتتر؛ حكومەت هانی گەنجان دەدات بۆ ئەوەی ڕوو لە كەرتی تایبەت بكەن، لەو چوارچێوەیەشدا لە ساڵانی ڕابردوودا زیاتر لە 140 هەزار هەلی كار بۆ گەنجان ڕەخسێنراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لەمیانی بەشداریكردنی لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ چەند گەنجێک، ڕایگەیاند، "بەنیازین داوا لە كۆمپانیا گەورەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەوروپا بكەین، لقی كارسازیی كۆمپانیاكانیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە."
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕوونیشی كردەوە، بە كردنەوەی لقی كۆمپانیا جیهانییەكان، هەم كەسانی شارەزا دێن و سوود لە ئەزموونی پێشكەوتوویان وەردەگرین، هەمیش دەرفەتی كار بۆ گەنجەكانمان دەڕەخسێنێت، هاوشێوەی ئەوەی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، كە ئێستا كارگەی لێكدانی پارچەكانی ئۆتۆمبێلی لە شاری دهۆك كردووەتەوە.
مەسرور بارزانی دووپاتیشی كردەوە، خاڵی گرنگ ئەوەیە، گەنجانی ئێمە خۆیان خولیای كاركردنیان هەبێت، و ئەو قەناعەتەیان لەلا دروست ببێت كە شارەزایی و ئەزموونی خۆیان بەرەوپێش ببەن و وڵاتی خۆیان ئاوەدان بكەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






