نهێنییەکی سەیر لەبارەی زمانی ئینگلیزی و ژیریی دەستکرد ئاشکرا دەبێت

شەیری بکە لە:
نهێنییەکی سەیر لەبارەی زمانی ئینگلیزی و ژیریی دەستکرد ئاشکرا دەبێت

وێنەکە ژیریی دەستکرد دروستی کردووە

ئاڤا نیوز

 

توێژینەوەیەکی هاوبەشی نێوان زانکۆی مێریلەند لە ئەمەریکا و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بووەتە جێگەی سەرسوڕمان و دەرکەوتووە؛ زمانی تەکنەلۆژیا ئینگلیزی، ئەڵمانی یان فەڕەنسی نییە.

 

چیرۆکی سەرەکی؛ بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەبارەی 26 زمان لەسەر پلاتفۆرمەکانی (OpenAI, Google Gemini, Meta Llama, Qwen و DeepSeek) ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە ژیریی دەستکرد لە هەموو زمانێک باشتر لە زمانی پۆڵەندی تێدەگات. لە بەرامبەردا بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، زمانی ئینگلیزی لە ڕیزبەندیی شەشەمی ئەو زمانانەدا دێت کە ژیریی دەستکرد لێیان تێدەگات.

 

زانیاریی زیاتر؛ بەپێی توێژینەوەکە بەرزترین ئاستی تێگەیشتنی ژیریی دەستکرد بە ڕێژەی لە ٪88ـە و ئەمەش بەر زمانی پۆڵەندی دەکەوێت. ئەمەش لە دۆخێکدایە پۆڵەندی یەکێک نییە لەو زمانانەی زۆرترین خەڵک قسەی پێ دەکەن و، مەزەندە دەکرێت لە سەرتاسەری جیهان 45 ملیۆن کەس قسەی پێ بکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ئاستی تێگەیشتنی ژیریی دەستکردیش لە نۆ زمانە یەکەمەکانی دیکە بەم جۆرەیە: فەڕەنسی %87، ئیتاڵی %86، ئیسپانی %85، ڕووسی %84، ئینگلیزی %83.9، ئۆکرانی %83.5، پورتوگالی %82، ئەڵمانی %81 و زمانی هۆڵەندیش %80.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: