هەموو ئەو زانیارییانەی کە پێویستە لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە بیزانیت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا زانیاریی ورد لە بارەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق بە بەشداری یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەڕێوەدەچیت، کە 809 بنکەی دەنگدان و چوار هەزار و 501 وێستگەی دەنگدان لە خۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمیسیۆن بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەزار و 312 بنکەی دەنگدانی گشتی و 204 بنکەی دەنگدانی تایبەت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادە کراون.
زانیاریی زیاتر: لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 599 وێستگەی دەنگدان هەیە، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون:
هەولێر: دوو هەزار و 23 وێستگەی دەنگدان، بەسەر 528 بنكەی دەنگدان دابەش بوون.
سلێمانی: دوو هەزار و 200 وێستگەی دەنگدان هەیە، بەسەر 506 بنكە دابەش بوون.
دهۆك: هەزار و 396 وێستگەی دەنگدان هەیە، بەسەر 278 بنكە دابەش بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی دەنگدانی تایبەت لە 204 بنکەی دەنگدان بەڕێوەدەچیت کە 958 وێستگەیان لەخۆگرتووە.
هەولێر: 79 بنکە کە دەکاتە 385 وێستگە.
سلێمانی: 82 بنکە کە دەکاتە 378 وێستگە.
دهۆک: 43 بنکە کە دەکاتە 195 وێستگە.
ئەمەش بزانە: لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەتدا، ئاوارەکانیش دەنگ دەدەن، لە شاری دهۆك ژمارەیان 25 هەزار و 986 دەنگدەرە كە دابەش بوونە بەسەر 23 بنكەی دەنگدان، لە هەولێریش 547 كەس كە ئاوارەی ناوەڕاست و باشووری عێراقن دەنگ دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای قەرەبووی جەنگی 12 ڕۆژە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای قەرەبووی جەنگی 12 ڕۆژە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: پەکەکە بەبێ مەرج بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی داوە






