
کاریگەری یەکێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەکێک لە باڵەخانەکان لە تاران
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەڕێگە نامەیەکەوە داوا دەکات "یاسای نێودەوڵەتی ڕێڕەوی خۆی وەربگرێت و ئەمریکا و ئیسرائیل لە (جەنگی 12 ڕۆژە) بەرپرسیار بکرێن و قەرەبووی ئەو زیانانە بکەنەوە کە بەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکەکەی کەتوون".
چیرۆکی سەرەکی؛ دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دانی بەوەدا نا کە ئەمریکا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕۆڵی هەبووە، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نامەیەک ئاراستەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە و ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات.
نووسراوی فەرمی؛ ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نامەکەیدا نووسیویەتی ": بە سەرنجدان بەوەی کە ئەم دانپێدانانە تاوانکارییە لەلایەن باڵاترین بەرپرسی ئەمریکاوە بەڵگەیەکی ڕوون و یاسایی پابەندکەر و حاشا هەڵنەگرە بۆ بەرپرسیارێتی و کەمتەرخەمیی نێودەوڵەتیی ئەمریکا لەم کردەوە دەستدرێژییانە، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە تەواوی و بە هاوبەشی بەرپرسیارن لە دەستدرێژییەکانیان و لێکەوتەکانی ئەو دەستدرێژییانە، لەوانەش کوشتنی خەڵکی بێتاوان، لەناوبردنی بەربڵاوی موڵک و ژێرخانی مەدەنی و بەئامانجگرتنی بە ئەنقەستی دامەزراوە ئەتۆمییەکان کە ئاشتیانە و لەژێر پارێزریی ئێراندا بوون."
زانیاریی زیاتر: ئێران داوا دەکات یاسای نێودەوڵەتی ڕێڕەوی خۆی وەربگرێت و ئەمریکا و ئیسرائیل بەرپرسیار بکرێن و قەرەبووی ئەو زیانانە بکەنەوە کە بەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵکەکەی کەتوون لە جەنگی 12 ڕۆژەدا.
باکگراوند؛ ڕۆژی پێنجشەممە، 6-11-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمریکا لە شەڕی 12 ڕۆژی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ڕایگەیاند "یەکەم هێرش لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام درا، هێرشێکی زۆر زۆر بەهێز بوو، فەرماندەییەکەی لە ئەستۆی خودی من بوو، کاتێک ئیسرائیل یەکەم هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجام دا، ڕۆژێکی گەورە بوو بۆ ئیسرائیل؛ چونکە ئەو هێرشە لە هەموو هێرشەکانی دیکە زیانی زیاتری گەیاند".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 26 خولەک لەمەوپێش
جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە دیارترین گۆرانیبێژانی عەرەب گۆرانی بۆ کوردستان دەڵێت
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
نەبەرد عومەر: لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن 8 سەرپێچی تۆمار كراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
26 خولەک لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
نەبەرد عومەر: لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن 8 سەرپێچی تۆمار كراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا





