لە کەناراوەکانی مالیزیا بەلەمێکی کۆچبەران بە 90 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت

شەیری بکە لە:
لە کەناراوەکانی مالیزیا بەلەمێکی کۆچبەران بە 90 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت

ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران

ئاڤا نیوز


بەلەمێک کە 90 کۆچبەری هەڵگرتبوو لە ئاوەکانی نزیک سنووری مالیزیا و تایلەند ژێرئاو کەوت و بە هۆیەوە لانیکەم کەسێک گیانی لەدەستداوە.

لێدوانی فەرمی: ئەدزلی ئەبوشا، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کێدە لە مالیزیا ڕایگەیاند: پێدەچێت ئەو کۆچبەرانە بەشێک بن لە گرووپێکی گەورەتر کە نزیکەی 300 کەس دەبن و بە سەر سێ بەلەم دابەش کرا بن، تاوەکو ئێستا دوو بەلەمەکەی دیکە نەدۆزراونەتەوە و نازانرێت سەلامەتن یان نا. 

زانیاریی زیاتر: ئەو کۆچبەرەی گیانی لەدەست داوە ژنە و خەڵکی ڕۆهینگیایە لە میانمار. 

ئەمەش بزانە: ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن بۆ ڕزگارکردنی کۆچبەرەکان و دۆزینەوەی بەلەمە ونبووەکانی دیکە و تا ئێستا تەنیا شەش کۆچبەر ڕزگار کراون.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ