
ساتی پێدانی خەڵاتەکە بە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ
ڕیکلام
ئاسیاسێڵ ڕیکۆردی جیهانیی گینسی بۆ گەورەترین کاری هونەری بەدەست هێنا کە ڕووبەرەکەی 26.6 مەتر چوارگۆشەیە.
ڕۆژی پێنجشەممە 6ـی تشرینی دووەمی 2025، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان ڕایگەیاند کە ڕیکۆردێکی نوێی جیهانی لە کتێبی گینس تۆمار کردووە لەژێر ناونیشانی "گەورەترین کاری هونەری بە دەرزی و دەزووی ڕەنگاوڕەنگ" بە ڕووبەری 26.6 مەتر چوارگۆشە، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاند کە 13.3 مەتر چوارگۆشە بوو. کارەکە ئەمساڵ لە بەغداد تەواوکرا و شاری سلێمانی گەواهیی مەراسیمی پەردەلادانی پڕۆژەکە بوو بە بەشداریی هاوبەشانی سەرکەوتن و نوێنەرانی میدیاکان.
ئەم دەستکەوتە تێڕوانینی ئاسیاسێڵ بۆ ڕۆڵی کۆمپانیا نیشتمانییەکان بەرجەستە دەکات، کە تەنها لە سنووری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا نامێنێتەوە، بەڵکو هاندانی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی بەهرەی گەنج و پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە لەخۆدەگرێت کە گوزارشت لە ناسنامەی نەتەوەیی و ئاواتەکانی داهاتوو دەکەن. بە هاوکاری لەگەڵ هونەرمەند عەلی الراوی، بیرۆکەیەکی بوێرانە گۆڕدرا بۆ ئایکۆنێکی هونەریی بەرجەستە کە لەگەڵ ستانداردە وردەکانی تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی کتێبی گینسدا یەکدەگرێتەوە، ئەمەش جەختکردنەوەیە لەوەی کە جوانی دەتوانێت لە سادەترین کەرەستەکانەوە دەربکەوێت کاتێک کاری دەستی بە دیدێکی ڕوونەوە ئاڕاستە دەکرێت.
باکگراوندێکی سەوزی ڕوون هەڵبژێردرا کە لۆگۆی ئاسیاسێڵ لە ناوەڕاستەکەیدا نەخشێنرابوو، بە مەبەستی بەرجەستەکردنی پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە بنەماکانی بەردەوامی و ڕێزگرتن لە ژینگە و هاندانی پراکتیزەکردنی بەرپرسیارانە لە کارەکانی و دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکانیدا. دەزووە تێکەڵاوەکانی کارە دەستییەکە کارکردنی پێکەوەیی تاکەکانی کۆمەڵگە نیشان دەدات بە مەبەستی دروستکردنی گۆڕانکارییەکی ئەرێنی.
عامر صناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "ڕۆڵی ئاسیاسێڵ تەنها لە سنووری دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکاندا نەماوەتەوە، بەڵکو گەشەی سەندووە بۆ بەتواناکردنی بەهرەی گەنجان و ئیلهام بەخشین بە کۆمەڵگە. ئەم ڕیکۆردە دەرخەری ئەوەیە کە دەتوانرێت چی بەدەست بهێنرێت کاتێک دیدگایەکی ڕوون لەگەڵ داهێنان و کاری بەکۆمەڵ ئاوێتە دەبن."
هونەرمەند عەلی الراوی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: "شەرەفمەندم کە ئەم دەستکەوتە لەگەڵ ئاسیاسێڵدا هاوبەشی بکەم. تیمەکە سەلماندوویەتی کە جوانی لە سادەترین کەرەستەکانەوە سەرچاوە دەگرێت کاتێک پیشەگەری لەگەڵ پلاندانان و بەردەوامیدا یەکدەگرن."
ئاسیاسێڵ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بەشدارییان لە پڕۆژەکەدا کردووە، هاوکات سوپاسی ڕیکۆردی جیهانیی گینس دەکات بۆ پیشەگەری و شەفافییەتیان.
دەربارەی ئاسیاسێڵ: ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهى بهشدرابووانی نزیکەی 20 مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G+ بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابین دەکات و تۆڕەکەشى زیاتر 99.06٪ ـى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته بەربڵاوترین تۆڕى مۆبايل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابین دەکات.
پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: public.relations@asiacell.com
بۆ زانیاریی زیاتر: www.asiacell.com
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە ژاپۆن هۆشداریی تسۆنامی دەدرێت
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
یۆنامی داوا لە عێراقییەکان دەکات بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
36 خولەک لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
1 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە ژاپۆن هۆشداریی تسۆنامی دەدرێت
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
یۆنامی داوا لە عێراقییەکان دەکات بەشداریی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت





