برایەکی جێگری پارێزگاری ئەنبار بەتۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدان دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

جاسم عەسەل، جێگری پارێزگاری ئەنبار
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەكشەممە لە پارێزگاری ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق، سەرکردەیەکی حیزبی تەقەدووم لەکاتی کڕینی کارتی دەنگدان دەستگیر کرا، سەرچاوەیەکی هێزە ئەمنییەکانیش دەڵێت، ڕێگە نادەن کاریگەریی و فشار لەسەر دەنگدەران دروست بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتژمێر 7ـی بەیانییەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستیپێکردووە و یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە.
زانیاریی تایبەت؛ سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هێزێکی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم عەسەل، سەرکردە لە حیزبی تەقەدووم و برای جاسم عەسەل، جێگری پارێزگاری ئەنباری لەکاتی کڕینی کارتی دەنگدان و بانگەشە بۆ حیزبی تەقەدووم لەگەڵ کەسێکی دیکە، لە قەزای عامریەی سەر بە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێکی ئەمنی زۆر لە نزیک بنکەکانی دەنگدان بڵاوکراونەتەوە، ئەویش بە ئامانجی ڕێگری لە دانانی کاریگەری لەسەر دەنگدەران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
بنکەکانی دەنگدان داخران و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان لە دەنگدانی تایبەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
بنکەکانی دەنگدان داخران و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان لە دەنگدانی تایبەت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا





