مارک ساڤایا: گەلی عێراق جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆی بە پرۆسەی دیموکراسی دووپات کردەوە

شەیری بکە لە:
مارک ساڤایا: گەلی عێراق جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆی بە پرۆسەی دیموکراسی دووپات کردەوە

مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن نێردەی تایبەتیی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و پشتیوانی ئەمریکای بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق دووپات کردەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، 11-11-2025، دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا زیاتر لە 20 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەبوو، ڕێژەی بەشداری 54.35% بوو.

 

پەیامی فەرمی: مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا لە عێراق لە پەیامێکدا دەڵێت، "گەلی عێراق جارێکی دیکە، پابەندبوونی خۆی بە ئازادی، سەروەریی یاسا و دامەزراوە نیشتمانییەکان نیشاندا. دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم، بەوەی هەڵبژاردن لەوادەی خۆی و بەئاسایی بەڕێوەچوو ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ خۆشگوزەرانیی عێراق لە ئایندە."

 

زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی پەیامی مارک ساڤایا هاتووە، کە ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی سەروەریی عێراق، هەوڵدان بۆ چاکسازی و کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی دەرەکی و میلیشیا چەکدارەکان، جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ حکومەتی داهاتووی عێراقن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ