جیاوازیی ژمارەی کورسییەکانی کورد لە پەرلەمانی عیراق لەنێوان 20 ساڵدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە پەرلەمانی عێراق؛ وێنەکە ئەرشیڤە و هی خولی چوارەمی پەرلەمانە
ئاڤا نیوز
لە پێنج خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراقدا، سەرەڕای زیادبوونی دەنگەکانی کورد، بەڵام ژمارەی کورسییەکانی لە پەرلەمانی عێراق لەدوای هەڵبژاردن کەمی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە یەکەم هەڵبژاردن لە ساڵی 2005 کورد بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە خاوەن 78 کورسی بوو کە ئەوکات عێراق یەک بازنە بوو، بەڵام لە ساڵی 2021 عێراق کرایە 83 بازنە لەوکاتەدا ژمارەی کورسییەکانی کورد بۆ 63 کورسی کەمبووەوە.
لایەنە باڵادەستەکانی عێراق هەمیشە بە ئامانجی سیاسیی گۆڕانکارییان لە یاساکانی هەڵبژاردن کردووە، یەکێک لە ئامانجەکانیش کەم کردنەوەی ژمارەی کورسیی پێکهاتەکانی دیکە بووە. هەربۆیە چەند جارێک سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە نادادپەروەریی یاساکە کردووە و لە بانگەشەی پارتیش لە هەولێر جارێکی دیکەوە ڕایگەیاند، یاسای هەڵبژاردن نادادپەروەرانەیە و جەختی لەوە کردەوە، "دەبێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو یاساکە بگۆڕدرێت".
کاریگەری و لێکەوتەکان؛ کارکردن بەو یاسایەی ئێستا کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕێژەی نوێنەرایەتی کورد لە پەرلەمانی عێراقدا هەیە، چونکە دەنگەکانی کورد لە پارێزگا تێکەڵەکانی (وەک کەرکووک، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەددین) دابەش دەبێت و بە شێوەیەکی کاریگەر کۆناکرێتەوە.
بەگوێرەی دوایین هەڵبژاردن لە عێراق لە 11ـی ئەم مانگە و بەپێی ژمارەی کورسییە تەرخانکراوەکان بۆ هەر پارێزگایەک، جیاوازییەکی بەرچاو لە "بەهای هەر کورسییەک" بەدی دەکرێت لە نێوان پارێزگا جیاوازەکانی عێراقدا.
بەدواداچوونی ئاڤا؛ بەگوێرەی شیکارییەکانی ئاڤا میدیا بەرزترین بەهای کورسی لە پارێزگای دهۆکە، بەهای هەر کورسییەک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک زیاتر لە 50 هەزار دەنگە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پارێزگاکانی باشووری عێراق و بە تایبەتی میسان، کەمترین بەهای کورسیی هەیە کە نزیکەی 25 هەزار دەنگە.
بەم پێیە بەهای کورسییەک لە هەولێر نزیکەی دوو هێندەی بەهای کورسییەکە لە میسان، ئەگەر بەراوردێک لە نێوان دەنگەکانی ئێستا پارتی لەو هەڵبژاردنە بکەین لەگەڵ دەنگی هاوپەیمانی و ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان کە زیاتر لە ملیۆنێک دەنگیان هێناوە، پارتی بەو دەنگانەی نزیکەی 30 کورسی دەبات کەچی هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی بەو ملیۆن دەنگە 45 کورسی دەبات.
لەلایەکی دیکەوە؛ هەر بەهۆی ئەو یاسایەوە کورد لە کەرکووک بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو کورسییەکی لەدەستدا و ژمارەی کورسییەکانی لەو پارێزگا کوردستانییە دابەزی بۆ کەمتر لە نیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەمجار ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: ئەوروپا ئامادەکاریی شەڕ لە دژی ئێمە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
12 تشرینی دووەم

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
12 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێن
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: لە هەفتەیەکدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەمجار ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: ئەوروپا ئامادەکاریی شەڕ لە دژی ئێمە دەکات






