تەریقەتی کەسنەزانی چوار کورسی بەدەستهێنا

شەیری بکە لە:
تەریقەتی کەسنەزانی چوار کورسی بەدەستهێنا

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەریقەتی کەسنەزانی ڕایدەگەیێنێت، تەریقەتەکەیان لەچوارچێوەی چەند هاوپەیمانیێتیەک چوار کورسیان لە هەڵبژاردنەکانی دوایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستهێناوە.

 

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 12ـی تشرینی دووەم، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی 98%ی دەنگەکانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند. تەریقەی کەسنەزانیش چەند کاندیدێکی لەچوارچێوەی چەند هاوپەیمانیێتیەک هەبوو.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد تۆفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەریقەی کەسنەزانی، لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "تەریقەی کەسنەزانی 4 کورسی بەدەستهێناوە، لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی تەقەدوم و لیستە هاوپەیمانەکانی."

 

زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەحمەد تۆفیق، کاندیدەکانی تەریقەتەکە لە بەسرە (زەینەب تەمیمی) لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی تەسمیم، لە ئەنبار (ئەزهار سەدران) لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی قیمەم، لە بەغداد (مەها عەلوانی) لە هاوپەیمانیی تەقەدووم سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. هەروەها جەمیل سەباک، نوێنەری تەریقەت لە نەینەوا، پلەی یەکەمی کاندیدەکانی پارتەکەی بەدەستهێناوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: تۆفیق ئاماژەی بەوەشکرد کە وەسفی عاسی، کاندیدی تەریقەتەکە لە کەرکووک، یەدەگی یەکەمە لە پارتی تەقەدوومدا و غازی فەیسەڵ، کاندیدی تەریقەت لە دیالەش، یەدەگی یەکەمە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ