ژمارەیەک ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێن

ئەو ئەمبوڵانسانەی بۆ تەندروستیی سۆران دابینکراون

ئاڤا نیوز

 

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و لەپێناو باشتركردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی 10 ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین کرا.

 

لێدوانی فەرمی: دکتۆر کامەران بارزانی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،  لەچوارچێوەی پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاریی تەندورستیی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 10 ئەمبوڵانسی پێشکەوتوو بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین کراون.

 

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران دەڵێت، ئەمبوڵانسەکان گەیشتوون و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا وەری بگرین و بەسەر نەخۆشخانەکان دابەش بکەین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ