مەسرور بارزانی هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لە کۆڕبەندی مێپس ڕایگەیاند، بڕیارێکی سیاسی لە بەغدا و هێرشە درۆنییەكان دوو هۆکاری سەرەکی بوون بۆ كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان. لە نۆ كێڵگە، پێنج دانەیان بە تەواوی ڕاگیراون.
چیرۆکی سەرەکی: بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و 150 سەرکردەی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لە 25 وڵاتی جیاواز، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دهۆک کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025)، بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێـمی کوردستان دیدارێکی تایبەتی هەبوو.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە دیدارە تایبەتەکەیدا ڕایگەیاند: لە بەغدا بڕیارێكی سیاسی درا بۆ ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان، هەندێك لەو كۆمپانیایانە كە خۆیان بەرهەمیان زۆر نەبوو، گەیشتنە قۆناغێك ناكرێت چیدیکە نەوت بەرهەم بهێنن، چونكە تێچووەكەی ئەوەندە زۆر بوو نەیاندەتوانی بەردەوام بن، بیرە نەوتەكانیان راگرت، لە نۆ كێڵگە، پێنج دانەیان بە تەواوی راگیراون.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی حکومەتی هەرێـمی کوردستان، گوتیشی، هۆكارێكی دیكەی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بابەتی هێرشە درۆنییەكان بوون كە كرانە سەر چەند كێڵگەیەكی نەوت، بەداخەوە دەزانین ئەو كەسانە كێن كە هێرشیان كرد، دەزانین چ گرووپێكن، هەموو لایەك دەزانن و ئێمە لەگەڵ حكومەتی بەغدا قسەمان كرد، هەندێك لەوانە دەستگیر كران، بەڵام دواتر هیچ نەكرا و سزا نەدران و ئەو سزایەی كە شایانیان بوو نەدران.
گوتیشی، هیوادارم گەیشتبینە ئاستێك بەغدا تێبگات كە ئەم هێرشانە دووبارە نەبنەوە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە نەدەن بەم هێرشە بێبنەما و تیرۆریستییانە، کە ژێرخانی مەدەنی دەکەن ئامانج.
سێ جار دادگا بڕیاری دا و گوتی كوردستان لەسەر حەقە و گرێبەستەكان یاسایی و تەواون، تاوەكو كوردستان ئەم گرێبەستانەی هەبێت، كوردستان بڕیار دەدات بەرهەمی گاز و نەوت چی لێ بكات و چۆن مامەڵەی پێوە بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی ڕاگەیاند
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەچێتە بەغدا






