
هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی ڕاهێنانکردن
ئاڤا نیوز
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت و دەرماڵەی خێزان و منداڵیان بۆ دەبەسترێت. ئاڤا زانیویەتی بەستنی دەرماڵەکان بۆیان دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2026.
وێنە گەورەکە؛ ئێستا یەکەی 80 نەماوە و خراوەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و بووەتە فەرماندەیی دەڤەری یەک. پرۆسەی گواستنەوەی یەکەی 70 بەردەوامە و لە مانگەکانی داهاتوودا ئەویش نامێنێت و دەبێتە فەرماندەیی دەڤەری دوو. ئەمە لە چوارچێوەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە بەسەرپەرشتی ئەمریکا و هاوپەیمانان. ئەم پرۆسەیە چەندین سوودی هەیە، یەکێکیان زیادکردنی مووچە و ئیمتیازاتی پێشمەرگەیە.
بەدواداچوونی ئاڤا؛ بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا بۆ قۆناغی ئێستا دەرماڵەکانیان بۆ نابەسترێت و کەمێک دوادەکەوێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەستنی دەرماڵەکان بۆیان دەکەوێتە دوای پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2026، ئەوکات هەر دەرماڵەیەک بە پێشمەرگەی سەر بە وەزارەت بدرێت ئەوانیش دەگرێتەوە.
پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەرمامەڵەی خێزانیان هەیە 70 هەزارە، لەگەڵ دەرماڵەی منداڵ کە بۆ هەر منداڵێک 15 هەزار دینارە. واتە ئەگەر پێشمەرگەیەک دوو منداڵی هەبێت ئەوا مانگانە 100 هەزار دینار دەچێتە سەر مووچەکەی. ئەو دوو دەرماڵەیە بۆ سەرجەم پێشمەرگەکانی هەردوو فەرماندەیی دەڤەری یەک و دووش دەبەسترێت.
ئەمەش بزانە: بەپێی یاسا دەرماڵەی خێزان 70 هەزار دینارە، هەر منداڵێکیش 15 هەزار، واتە ئەگەر پێشمەرگەیەک دوو منداڵی هەبێت ئەوا مانگانە 100 هەزار دینار دەچێتە سەر مووچەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی ڕاگەیاند
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەچێتە بەغدا




