نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا: عێراقییەکان خاوەنی مێژوو و ڕەسەنایەتییەکی بێوێنەن

شەیری بکە لە:
نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا: عێراقییەکان خاوەنی مێژوو و ڕەسەنایەتییەکی بێوێنەن

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا

ئاڤا نیوز

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، ستایشی مێژوو و ڕەسەنایەتیی گەلی عێراقی دەکات و ڕایدەگەیێنێت، هیچ کۆمەڵگایەک لە جیهاندا وەک عێراقییەکانی وڵاتی نێوان دوو ڕووبار، خاوەنی خوێندەواری و میرات و ڕەسەنایەتی نییە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەدا هیچ کۆمەڵگایەک لە جیهاندا خوێندەوارتر و خاوەن میرات و ڕەسەنایەتی نییە وەک عێراقییەکان.

لێدوانی فەرمی: باراک جەختی کردەوە، ئێمە هەموو شتێک بەجێدەهێڵین بۆ ئێوە تاوەکو بڕیاری لەسەر بدەن، هیچ شتێک نییە بە ناوی ناوەندگەرایی، یان لامەرکەزییەت، یان فیدراڵیەت. ئەمانە هەموویان تەنیا خەیاڵن بۆ ئەو حکومەتانەی کە ئەم شتانەیان دروستکردووە. دیدگای ئەمریکا ئەوەیە کە دەبێت هەموو ئەم بڕیارانە بۆ ناوچەکە بەجێبهێڵین.

لەهەمان کاتدا: باراک ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان دەستوەرناخەنە ناو بڕیارەکانی گەلانی ناوچەکە، وتیشی: "هەر بڕیارێک ئێوە بیدەن، سیاسەت و پراکتیزە و پەرلەمانی خۆتان هەیە لە ناوەندی ئەو پڕۆسەیەدا. ئێمە سەرسامی ئەو پڕۆسەیەین و بۆ ئێوەی بەجێدەهێڵین تاکو خۆتان بڕیاری لەسەر بدەن."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو لێدوانەی باراک لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ "زە ناشناڵ" ڕایگەیاندبوو "ئێران پێشکەوت و بۆشایی لە عێراق پڕکردەوە، چونکە ئێمە پێکهاتەیەکی شێتانەمان دروستکرد کە وایکرد میلیشیاکانی ئێران کاریگەرییان لە پەرلەمان زیاتر بێت." هەروەها عێراقی بە نموونەیەکی ڕوون لەسەر ئەو هەڵانە دانا کە دەبێت ئەمریکا دووبارەی نەکاتەوە.

بەتەنیشت ئەو بابەتەوە: هەر لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە لەبارەی لێدوانەکانی لەسەر عێراق ڕایگەیاند، "ئیدارەی ئەمریکا بە چاوی ڕێزەوە سەیری ئەزموونی عێراق دەکات و ئەوەی ڕایگەیاندووە تایبەتە بە لایەنی ئەزموونی ئەمریکا لە عێراقدا."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ