سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە

شەیری بکە لە:
سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە

وێنەی ئاماژەیی بۆ گۆرانی گوتن

ئاڤا نیوز

بەپێی توێژینەوەیەک، گۆرانی گوتن چەندین سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە، وەک بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەش، ڕەواندنەوەی ئازار و بەخشینی ئارامی بە مرۆڤ.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی خەرمانەی توێژینەوەیەک کە BBC بڵاوی کردووەتەوە، دەرکەوتووە لە کاتی گۆرانی گوتندا، چەندین هۆرمۆن لە لەشدا زۆر زیاتر دەردەدرێن بە بەراورد لەگەڵ کاتەکانی دیکە.

بە گۆرانی گوتن گۆڕانکاری زیندەیی لە جەستەدا ڕوو دەدات، کۆئەندامی بەرگریی لەش بەهێز دەبێت بەرامبەر نەخۆشییەکان و هەوکردن. گۆرانی گوتن ئازار دەڕەوێنێتەوە و ئارامی بە مرۆڤ پێ دەبەخشێت.

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: دەرکەوتووە زۆربەی ئەوانەی بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە، لە قسەکردن دەکەون، بە هۆی دەربڕینی "وشەکان بە ئاوازەوە" فێری قسەکردن دەبنەوە.

گۆرانی گوتن وەک "وەرزشی ئایرۆبیک" وایە، سووڕی خوێن چالاک دەبێت و ئۆکسجینی زیاتر دەچێتە ناو خوێنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆرانی گوتن ماسوولکەکانی قورگ و مەڵاشوو تووند و بەهێز دەکات، ئەمەش چارەسەرێکی سەلمێنراوە بۆ کەمکردنەوەی پرخە و وەستانی هەناسە لە خەودا. هاوکات هەناسەسواری ناهێڵێت. ئەم تەکنیکە بەکاردەهات بۆ ئەوەی تووشبووانی کۆرۆنا فێری هەناسەدانی قووڵ ببن و لە دڵەڕاوکێ و هەناسەسواری ڕزگاریان بێت.

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە مرۆڤ لە کۆندا بۆ مانەوە و پاراستنی هۆزەکەی، پێویستی بە گۆرانی بووە. کاتێک بە کۆمەڵ گۆرانی دەگوترێت، هۆرمۆنی ئۆکسیتۆسین -هۆرمۆنی خۆشەویستی، بەڕێژەیەکی زۆر دەردەدرێت. ئەمەش هەستی تەنیایی ناهێڵێت و پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان خێراتر و پتەوتر دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: