
ئاڤا دیجیتاڵ
شەوی رابردوو بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆ بایدن و لەژێر چاودێری وردی وەزیری بەرگریی ئەمریكا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە سێ بنكە و بارەگای حەشدی شەعبیان لە عێراق بۆردوومان کرد، لە یەمەنیش، ئەمریكا و بەریتانیا هێرشی هاوبەشیان كردە سەر حووسییەكان.
وێنە گەورەکە: نزیكەی چوار مانگە لە عێراق و سووریا و هەرێمی کوردستان هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەڕێگەی مووشەك و درۆنەوە دەكرێنە ئامانج. لە سووریا بەردەوام فڕۆكە سەربازییەكانیان هێرشیان كردووەتە سەر “میلیشیاكان”، لە عێراقیش ئەمە دوومجارە گرووپەكانی سەر بە حەشدی شەعبی ڕاستەوخۆ لە لایەن سوپای ئەمریكاوە دەكرێنە ئامانج. حەشدی شەعبی دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی ئێمە قوربانیمان هەیە، بەڵام بێدەنگ نابین”، هەر لەگەڵ ئەو هێرشانەدا، حووسییەكان لە یەمەن لە لایەن ئەمریكا و بەریتانیاوە جارێکی تر هێرشێكی چڕیان كرایەسەر.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی رابردوو بنكەی عەین ئەسەد لە عێراق و بنكەی بەلەد لە سووریا کە لە لایەن ئەمریکاوە بەکاردەهێنرێن، لە لایەن “گرووپە میلیشاكانی نزیك لە ئێران” بە مووشەك و درۆن كرانە ئامانج. چەند كاتژمێرێك دواتر پێنتاگۆن ڕایگەیاند:” ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانیان سێ ناوەندی “میلیشیاكانی حزبوڵڵا و گرووپەكانی دیكەیان لە عێراق بەچڕی بۆردوومان كردووە. پێش ئەوەی لە عێراق ئەو ڕووداوانە ڕووبدەن، لە لیبیاش ئەمریکا و بەریتانیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی هاوبەشیان کردە سەر حووسییەکان.
لێدوانە فەرمییەكان: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەم هێرشانە وەڵامێکی ڕاستەوخۆن بۆ زنجیرەیەک هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا لە لایەن ئەو هێزانەوە کە ئێران سپۆنسەریان دەکات.
بە فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆبایدن، سەرۆكی ئەمریكا هێرشەكەی عێراق ئەنجامدراوە. لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری دەڵێت، خۆی و سەرۆکی ئەمریکا دودڵنابن لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی هێزەکانیان و بەرژەوەندییەکانیان. جەختی لەوەش کردەوە بەدوای ئەوەوە نین گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیاد بکەن، بەڵام بەتەواوی ئامادەن بۆ گرتنەبەری رێککاری زیاتر بۆ پاراستنی خۆیان.
لە لایەکی دیکەوە: گرووپی کەتائیب حیزبوڵڵا دوای بۆردوومانەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانیان لە عێراق رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان بۆ سەر بنکەکانی دوژمنانمان، وەک پشتگرییەک بۆ گەلەکەمان لە غەزە.
حەشدی شەعبیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام، پۆستێكی بڵاوكردووەتەوە و پشتڕاستی کردووەتەوە هێرشکراوەتە سەر چەکدارانیان و بەهۆیەوە کوژرا و و برینداریان هەیە.
زانیاری زیاتر: لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئەمریکا و بەریتانیا لەبارەی هێرشەکەیان بۆ سەر حووسییەکان رایانگەیاندووە؛ كۆگاكانی چەك و مووشەك و درۆنەكانی حووسییەكان بۆردوومانكراون. لە بەرامبەریشدا حووسییەکان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكان لە كەرتی غەزە، زیاتر لە 150 جار هێرشكراوەتە سەربنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا، بەهۆی ئەو هێرشانەشەوە، 80 سەربازی ئەمریكا توشی گرفت لە مێشكدابوون و لە ژێر ڕاهێنان و پشكنینی ورددا دەركەوتووە زیان بەرمێشكیان كەوتووە. حووسییەكانیش بەردەوامن لە هێرشكردنە سەر كەشتییە جەنگییەكان و ئابوورییەكان لە دەریای سوور، چەند جارێکیش لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆردوومانکراون.
باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە كەرتی غەزە کە تا ئێستا زیاتر لە 25 هەزار كەس كوژراون، لە سووریا و یەمەن و عێراق و چەندین ناوچەیەکی دیكە، ئاڵۆزی لە نێوان گرووپە نزیكەكانی سەر بە ئێران و ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسرائیلدا هەیە، رۆژ لە دوای رۆژیش ئاڵۆزییەکان زیاتر پەرەدەستێنن و مەترسی فراوانبوونی جەنگی غەزە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە





