دڵشاد شەهاب: ئێران خواستێکی باشی پەرەپێدانی بەرژەوەندیی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە
- کوردستان
- 2024-05-07

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئاستی پێشوازی و ناوەڕۆكی گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەلمێنەری پێگەی بەهێزی كوردستانن لە ناوچەكەدا.
وێنە گەورەکە: نێچیرڤان بارزانی؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی سێ ڕۆژە لە تارانی پایتەختی ئێران بوو، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە گفتوگۆی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان کرا.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "له سەرجەم کۆبوونەوە و دیدارەکانی نێوان سەرۆکی ھەرێمی كوردستان و بەرپرسانی باڵای ئێران، پهیوەندی دۆستانەی ئێران و عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان باس کراوە، ئێران مەبەستێکی باشی پەرەپێدانی بەرژەوەندیی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە".
زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوە لەگەڵ عەلی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دیدارێکی زۆر گرنگ بوو و تایبەتمەندی خۆی ھەیە، چونکە ئەم دیدارانە بە دەگمەن ڕێک دەخرێن.
بابەتی ستراتیژی: ھەزاران ھاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بەرژەوەندییان لە ئێران ھەیە، دەیان کۆمپانیای ئێرانیش لە کوردستان وەبەرھێنان دەکەن و ھاتووچۆی بەردەوام لەنێوان ھەردوولادا ھەیە، لەم دەرچەیەوە پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکان دەدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: کونسوڵخانەی فەرەنسا لە ئۆرشەلیم دادەخەین
- بیروڕا
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە؛ "ئاشتی بەردەواممان دەوێت"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار مەعکەرۆنی و نیشاستە لە سعوودیە هاوردە دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ناحیەی بالیسان خنکا