سەدر لەسەر بەفەرمیناسینی ڕۆژی "غەدیر" ستایشی کورد و سوننە و پێکهاتەکان دەکات
- عێراق
- 2024-05-22

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ستایشی ڕۆڵی کورد و سوننە و پێکهاتە ئایینییەکان لە بەفەرمیناساندنی ڕۆژی "غەدیر" دەکات و فەرمان بە لایەنگرانی دەکات، لە مزگەوت دوو ڕکات نوێژی سوپاسگوزاری بکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 167 ئەندام کۆبووەوە و یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە دەنگدان بوو لەسەر یاسای پشووە فەرمییەکانی وڵات.
بۆچی گرنگە؟ لای شیعەمەزهەبەکان ڕۆژی 18ـی زیلحیجە کە بە ڕۆژی "غەدیر" ناسراوە، بە ڕۆژێکی پیرۆز دادەنرێت، گوایە لەم ڕۆژەدا پەیامبەری ئیسلام، ئیمامی عەلی وەک شوێنگرەوەی خۆی داناوە، موقتەدا سەدر داوای کردبوو بە فەرمی بکرێتە پشووى فەرمى.
پەیامی فەرمی: موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نووسیویەتی: "بە هەوڵی ڕۆڵەکانی نیشتمان و ڕۆڵەکانی مەزهەبی ئیمامیی جەعفەری و تەنانەت هەموو سوننە دادپەروەرەکان و برایانمان لە نیشتمان لە ئایینەکان و کورد و نەتەوەکانی دیکە، لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، سوپاسگوزارین بۆ (پشووی ڕۆژی غەدیر) گەورەترین جەژنی خودا وەکو پشووی نیشتمانیی عێراق دەنگی لەسەر درا".
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەش، موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد، "بە بەرزکردنەوەی ئاڵای غەدیر ڕوو بکەنە مزگەوتەکان و سەوز بپۆشن بۆ ئەوەی دوو ڕکات نوێژی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکەن".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






