
لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تەنیا لە مانگی چواری ئەمساڵ، فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ 25 بەرپرسی باڵا دەرکراوە.
بۆچی گرنگە؟ لە دوای ساڵی 2003ـەوە، گەندەڵی لە عێراق بووەتە دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماری چالاکییەکانیان لە ماوەی مانگی چواری 2024 ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەدات، تەنیا لەو مانگەدا، "پەیوەست بە دۆسییەکانی گەندەڵی، فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ 25 بەرپرسی باڵا دەرکراوە، لەنێویاندا وەزیرێکی ئێستا و دوو وەزیری پێشوو هەن".
ژمارەکان وادەڵێن: ئەوانەی فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنیان بۆ دەرکراوە بەم شێوەیەیە: وەزیرێکی ئێستا، دوو وەزیری پێشوو، وەزیرێکی پێشووتر، ئەندامێکی پێشووی پەرلەمان، شەش بەڕێوەبەری گشتی، حەوت بەڕێوەبەری گشتی پێشوو، سێ بەڕێوەبەری گشتی پێشووتر، دوو پارێزگاری پێشوو، پارێزگارێکی پێشووتر و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگا.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئامارەکانی دەستەکە بۆ مانگی سێی 2024 ئاشکرای کردبوو، "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 37 کەسی پلە باڵا دەرکراوە، کە لەنێویاندا سێ وەزیری پێشوو هەبوون".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






