
ئاڤا دیجیتاڵ
ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ، پلانی هێرشکردنە سەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا پەسەند دەکات، ئەویش وەک تۆڵەکردنەوەی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکا لە بنکەیەکی ئوردن کە دواتر گروپەکانی نزیک لەئێرانی پێ تۆمەتبارکرا.
چیرۆکی سەرەکی: بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرش دەکەنە سەر ژمارەیەک میلیشیای ئێرانی و سوپای پاسداران لە سووریا و عێراق، پاش ئەوەی لە ئوردن نزیک لە سنووری سووریا و عێراق بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 40 سەربازیش برینداربوون، کە دواتر ئەمریکا گرووپێکی میلیشیای سەر بە ئێرانی بە هۆکاری ئەو هێرشە زانی، لەکاتێکدا ئێران ڕەتیکردەوە هیچ ڕۆڵێکی هەبێت لەو هێرشەدا.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: کاربەدەستانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە هەواڵگری ئەمریکا ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەکە بەکارهاتووە و ئەو قوربانیانەی لێکەوتووەتەوە، لەلایەن ئێرانەوە دروستکراوە و هاوشێوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیە کە ئێران بۆ لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکراینا ڕەوانەی ڕووسیای دەکات.
لێدوانی فەرمی: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی "رێگەکان زۆرن بۆ بنبڕکردنی ئەم هێرشانە تاکو لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرنەچن ، ئەو گرووپە ئییسلامیانەی لە عێراقن و چەندین میلیشیا لەخۆ دەگرن، لەلایەن هێزی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە چەکدار و پارەدار و مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە، پێویستە ئەم جۆرە هێزانە نەمێنن، چونکە ئاسایشی ناوچەکەیان تێکداوە".
لۆید پێی وایە سوپای ئەمریکا دەتوانێت لە کەشوهەوای خراپدا گورزی تووند لەو گروپانە بوەشێنێت، بەڵام "ئێستا کاتەکەی گونجاو نییە و کەشوهواکەش لەبار نییە بۆ هێرشکردن، بۆیە پێیان باشترە توانای بینینی باشتریان هەبێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لێدانی خەڵکی سیڤیل بەبێ ئاگاداری خۆیان."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەژێر فشاری زیاتری یاسادانەرانی کۆمارییەکاندا بووە بۆ دانانی پلانێک تا هێرش بکرێتە سەر ئەو میلیشیایانەی سەر بە ئێرانن و بەرپرسیارن لە هێرشەکە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە کاتێکدا ئەمریکا چەندین جار بەڵێنی داوە وەڵامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بداتەوە، بەڵام بایدن دەڵێت " واشنتن بەدوای شەڕێکی فراوانتر لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێت" بۆیە پێدەچێت ئەو پلانانەی کە بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان پەسەندکراون، تەنیا ژمارەیەک میلیشیای ئێرانی و سوپای پاسداران لە سووریا و عێراق بکاتە ئامانج، نەک لە ناوخۆی ئێراندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی یەکەم وێستگەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی یەکەم وێستگەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان لە دەنگدانی تایبەت




