
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەوەی هیچ یەکێک لە بەربژێرەکان نەیانتوانی لە سەدا 50+1ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران چووە خولی دووەم و ئەم هەینییە 5-7-2024 دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ خولی دووەم هەریەک لە مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی ماونەتەوە، بەهۆی ئەوەی دەنگەکانیشیان لە خولی یەکەم لە یەکترەوە نزیک بوون، لە خولی دووەم کێبڕكێکە تووند دەبێت.
مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخوازەکانە:
- لەدایکبووی مەهابادە و دایکی کوردە.
- تەمەنی 70 ساڵە.
- پسپۆڕی پێشکەوتووی نەشتەرگەریی دڵە.
- پێشتر نوێنەری تەورێز، ئازەرشار و ئەسکۆ بووە.
- لە خولێکدا جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بووە.
- وەزیری تەندروستی بووە.
- لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا زیاتر لە 10 ملیۆن دەنگ، 42.6%ی بەدەستهێنا.
سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخوازەکانە
- لەدایکبووی مەشهەدە و تەمەنی 59 ساڵە.
- دکتۆرای لە بواری زانستە سیاسییەکاندا هەیە.
- ئەندامی ئەنجوومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەیە.
- نوێنەری ڕێبەری باڵایە لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی.
- یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بووە بۆ کاروباری ئەوروپا و ئەمریکا.
- لە خولی یەکەمی دەنگداندا زیاتر لە 9 ملیۆن دەنگ، 38.8%ی بەدەستهێنا.
باکگراوند: لە هەڵبژاردنی دوێنی لە کۆی 61 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو، 24 ملیۆن و 535 هەزار و 155 کەس کە دەکاتە 39.92٪ بەشدارییان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان لە دەنگدانی تایبەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع گەیشتە ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە





