
وێنەی باڵەخانەی دادگەی فیدراڵی. وێنە: وێبسایتی دادگەی فیدراڵی
ئاڤا نیوز
پێکهاتەکانی کوردستان داوا لە دادگەی فیدراڵیی عێراق دەکەن ماددە دووی سیستمی تۆمارکردنی لیستی بەربژێران و پەسەندکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ـی ساڵی 2024 بە نادەستووری بزانێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 22-07-2024 دادگەی فیدراڵیی عێراق لەسەر حەوت سکاڵا کۆدەبێتەوە کە بە جیا لەلایەن پێکهاتەکانەوە دژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی دەستەی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و وەزیری پلاندانانی عێراق لە دادگەی فیدراڵی تۆمار کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی خشتەکانی کۆبوونەوەی دادگەی فیدراڵی تاوتوێی حەوت سکاڵا دەکرێت، سەرجەم سکاڵاکان لە دادگە ئەوەیە بڕیاری نادەستووریبوونی ماددەی دووی سیستمی تۆمارکردنی لیستی بەربژێران بدات، کە بەهۆیەوە کوردستان دابەشی سەر چوار بازنەی هەڵبژاردن و 100 کورسیی پەرلەمان کراوە.
زانیاریی زیاتر: داواکاریی پێکهاتەکان جیایە، لەوانە: تەرخانکردنی پێنج کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی لە کلدان و ئاشووری و سریانی و کورسییەک بۆ ئەرمەن، تەرخانکردنی کورسی بۆ پێکهاتەی ئەرمەن، تورکمان بە شێوەی یەک بازنە، پێنج کورسی بۆ کۆتای تورکمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای سکاڵای پێکهاتەکان لەسەر ماددەکە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە مانگی ئازاری ئەمساڵ بڕیاری گەڕانەوەی پێنج کورسیی پێکهاتەکانی دا لە هەولێر کورسییەک بۆ مەسیحی و کورسییەک بۆ تورکمان، هەروەها لە سلێمانی کورسییەک بۆ مەسیحی و کورسییەک بۆ تورکمان، لە دهۆکیش یەک کورسی بۆ ئەرمەنەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوێک دوای هێرشەکەی ئەمریکا، بە مووشەک ئیسرائیل بۆردوومان کرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان دەیەوێت پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدات
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری هەولێر دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و خرانە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی گشتیی ئوردن: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەت مایەی شانازین
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی عێراق بۆ چاودێریی ئەتۆم بۆ ئاڤا: تیشكدانەوەی ئەتۆمی تۆمارنەکراوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیركردنی سەدان دۆنم زەویی كوردانی دووزخورماتوو دەدات