
محەممەد حەجی نوخشین تەمەن 21 ساڵ
ئاڤا نیوز
دوای سێ ڕۆژ لە "ڕفاندن" و بێسەروشوێنبوونی، گەنجێکی خەڵکی ئاکرێ لە سنووری قەزای شنگال خۆی ڕزگار دەکات. باوکی گەنجەکە بۆ سەلام موشیر، پەیامنێری ئاڤا میدیا باسی "ڕفاندنەکە"ی دەکات و وردەکارییەکەی دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد حەجی نوخشین تەمەن 21 ساڵ، گەنجێکی خەڵکی گوندی خرابشاهی سەر بە ناحیەی گردەسێنە لە قەزای ئاکرێ، شەوی هەینی ڕابردوو لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و ناگەڕێتەوە، بەبێ ئەوەی کەسوکاری هیچ شتێکی لەسەر بزانن.
چی ڕووی دا؟ دوو کەس پەیوەندی بە محەممەدەوە دەکەن و ڕازی دەکەن پێکەوە بچن بۆ دەرەوەی وڵات، کاتژمێر 09:00ی شەو محەممەد بێ ئاگاداری خانەوادەکەی لە ماڵ دەچێتە دەرەوە، دوای ماوەیەک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری دووتەنی هاتووە و لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان ئاکرێ - قەسرۆک هەڵیانگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
لێدوانی فەرمی: حەجی نوخشینی باوکی محەممەد بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەوان بە ئۆتۆمبێل بەرەو سنووری شنگال ڕۆیشتوون، لەگەڵ تەواوکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، محەممەد داوای ئاوی کردووە، ئەوانیش ئاویان پێداوە و چەند خولەکێک دوای خواردنەوە ئاگای لە خۆی نەماوە، کاتێک بەئاگاهاتووە خۆی لە سنووری ناحیەی سنونێ بینیوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: کاتێ بەئاگاهاتووە محەممەد پرسیاری کردووە بۆچی هاتوون بۆ ئێرە؟ ئەوانیش پێیانگوتووە تەندروستیت باش نییە و ئەم ئاوە بخۆرەوە، دوای ئەوە دیسان لەهۆش خۆی چووە و کاتێک بەئاگاهاتووە لەنێو خانووێکدا بووە لە چوڵەوانییەکی سنووری شنگال.
قووڵتر: تاوەکو ئێستا محەممەد خۆی نازانێت ئەو کەسانە نیازی چیان هەبووە، چونکە لەو خانووەدا زیندانی کراوە، ڕێگەی پێنەدراوە بچێتە دەرەوە و مۆبایلیان لێ وەرگرتووە، ئەوان چاوەڕوانی چەند کەسێکی دیکەیان کردووە، پاسەوانییان لێ کردووە بۆ ئەوەی ڕانەکات و هەڕەشەشیان لێ کردووە لەوەی هەوڵی ڕاکردن بدات.
چۆنییەتی ڕزگاربوون؟ کاتژمێر 05:00ی بەیانی سێیەم ڕۆژی دەستگیرکردنی، محەممەد سەیر دەکات کەسێکیان خەوتووە و ئەوەی دیکەش دیارنەبووە، بۆیە بڕیاری داوە ڕابکات و دوای 10 کاتژمێر بەپێ ڕۆیشتن، خۆی گەیاندووەتە بازگەیەکی سوپای عێراق، لەوێشەوە نێردراوەتە مووسڵ، دواتر پەیوەندی بە کەسوکارەکەی کردووە و بە هەماهەنگی دەزگا ئەمنییەکان توانیویەتی بگەڕێتەوە ماڵەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە گوماناوییە، بەدواداچوونیان لەسەر تەواوی ڕووداوەکە کردووە و لە هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دان کە ڕفاندوویانە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






