لەگەڵ د.بەهات: میدیا لە نێوان کاریگەری و پیشەییبوون و ستراتیژی نەتەوەییدا
ئاڤا نیوز
د. بەهات لە ئەڵقەی ئەمجارەدا لەگەڵ میوانەکەکانی باسی میدیا لە نێوان کاریگەری و پیشەییبوون و ستراتیژی نەتەوەییدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: د. بەهات، بەرنامەیەکی ڕەخنەئامێزی سیاسی ڕۆژانەیە. لە ئاستێکی باڵا شیکردنەوە بۆ ڕووداوەکان، گۆڕانکارییەکان، هەواڵی سیاسیی ناوخۆیی و جیهانیەکان دەکات. لە پێناو هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییان بە زمانێکی سادە ڕەخنە دەگرێت و ڕۆژانە شیکردنەوە بۆ ئەو هەواڵە ناڕاست و چەواشەکارییانە دەکات، کە ئامانج لێیان شێواندنی ڕاستیەکانە.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە میوانەکانی بەرنامەکە دەڵێت، ئامانجی هەموو میدیایەک ڕاکێشانی سەرنجی خەڵكە.
ئەمەش بزانە: بەرنامەکە لەلایەن پێشکەشکاری ئاڤا میدیا د. بەهات حەسیب قەرەداغی پێشکەش دەکرێت.