د.بەهات باسی هەڵوێستی وڵاتان بەرامبەر گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەکات
ئاڤا نیوز
د. بەهات لە ئەڵقەی ئەمجارەدا لەگەڵ دوومیوانەکەی باسی هەڵوێستی وڵاتان بەرامبەر گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕووخاند.
وێنە گەورەکە: د. بەهات، بەرنامەیەکی ڕەخنەئامێزی سیاسی ڕۆژانەیە. لە ئاستێکی باڵا شیکردنەوە بۆ ڕووداوەکان، گۆڕانکارییەکان، هەواڵی سیاسیی ناوخۆیی و جیهانیەکان دەکات. لە پێناو هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییان بە زمانێکی سادە ڕەخنە دەگرێت و ڕۆژانە شیکردنەوە بۆ ئەو هەواڵە ناڕاست و چەواشەکارییانە دەکات، کە ئامانج لێیان شێواندنی ڕاستیەکانە.
زانیاریی زیاتر: د. بێستوون عومەر، و د. شەماڵ حوسێن، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان میوانی د. 'بەهات'ـن و باسی مامەڵەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ سووریای نوێ دەکەن.
ئەمەش بزانە: بەرنامەکە لەلایەن پێشکەشکاری ئاڤا میدیا د. بەهات حەسیب قەرەداغی پێشکەش دەکرێت.