زەڕەبین؛ ئاڤا هۆکاری ژەهراویبوونی هاونیشتمانیانی شارەزوور ئاشکرا دەکات
ئاڤا نیوز
بەرنامەی ئەمجارەی زەڕەبین بەدواداچوون بۆ ژەهراویبوونی هاونیشتمانیانی شارەزوور دەکات.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی بەدواداچوونەکان سەرچاوەی ڤایرۆسەکە بەهۆی ئاوی ماڵانەوە بووە، کە هەزاران هاونیشتمانی لە قەزای شارەزوور تووشی سکچوون و ڕشانەوە کرد.
چارەسەرەکان: حکومەت بڕیاری داوە تا دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی و کۆتایی بۆ کێشەکە، بە تەنکەر ئاو بۆ هاونیشتمانییان دابین بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەرنامەی زەڕەبین بە دواداچوون دەکات بۆ کێشە و گرفتەکانی هاونیشتمانیان، بازرگانان، قاچاخچێتی، تەندروستی، دۆسیەی ماددەی هۆشبەرەکان، زەوی و زار هتد...، ئامانج لەم بەرنامەیە خستنەڕووی هەموو وردەکارییەکانە، بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان و خستنەڕووی ڕاستیەکانە، تا گەیشتن بە چارەسەر.
ئەمەش بزانە: ئەم بەرنامەیە لەلایەن پێشکەشکار کاروان عەبدولڕەحمان پێشکەش دەکرێت.