زەڕەبین؛ شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بۆچی تەواو نەکراوە؟
ئاڤا نیوز
زەڕەبین بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی تەواونەکردنی شەقامی 100 مەتریی شاری سلێمانی دەکات.
هۆکارە زانراوەکان: کێشە و ململانێی دوو بەرپرسی یەکێتی هۆکار و لەمپەری گەورەن لەبەردەم تەواونەکردنی ئەو پرۆژە ستراتیژی و گەورەیە بۆ شاری سلێمانی.
وێنە گەورەکە: بەرنامەی زەڕەبین بە دواداچوون دەکات بۆ کێشە و گرفتەکانی هاونیشتمانیان، بازرگانان، قاچاخچێتی، تەندروستی، دۆسیەی ماددەی هۆشبەرەکان، زەوی و زار هتد...، ئامانج لەم بەرنامەیە خستنەڕووی هەموو وردەکارییەکانە، بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان و خستنەڕووی ڕاستیەکانە، تا گەیشتن بە چارەسەر.
ئەمەش بزانە: ئەم بەرنامەیە لەلایەن پێشکەشکار کاروان عەبدولڕەحمان پێشکەش دەکرێت.