پچڕانی بەردەوامی کارەبا دانیشتووانی چەند شارۆچکەیەکی نەجەفی هێناوەتە سەر شەقام
- عێراق
- 2024-07-25

خۆپێشاندەران ڕێگەیان داخستووە - وێنە؛ سۆمەرییە
ئاڤا نیوز
بەهۆی نەبوون و پچڕانی بەردەوامی کارەبا شەوی ڕابردوو دانیشتووانی شارۆچکەی میشخاب ڕێگەی سەرەکیی شارۆچکەکەیان داخست و ئەمڕۆش لە شارۆچکەی حوریە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانەوە خۆپێشاندەران بە سووتاندنی تایە ڕێگە سەرەکییەکانیان داخست.
وێنە گەورەکە: خراپی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بە دیاریکراویش نەبوون و پچڕانی بەردەوامی کارەبا لەم گەرمای هاوینە، لە چەند ناوچەیەکی جیا جیای عێراق هاووڵاتیانی هێناوەتە سەر شەقامەکان و دەستیان بە خۆپێشاندان و داخستنی ڕێگە سەرەکییەکان کردووە.
چی ڕوودەدات: دەیان هاووڵاتی شارۆچکەی حوریە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای نەجەف بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لەناوەڕاستی شەقام ئاگریان کردووەتەوە و ڕێگەی سەرەکییان داخستووە.
هۆکارە زانراوەکان: نەبوون و پچڕانی بەردەوامی کارەبا، ئاوی خواردنەوە و خراپیی خزمەتگوزارییەکان هۆکاری ئەو ناڕەزایەتییانەیە و خۆپێشاندەرانیش داوای سزادانی بەرپرسانی گەندەڵی شارۆچکەکە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، بەشێک لە ناوچە و شارەکان پلەی گەرمی 50 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت، تاوەکو دێت کێشەی کەمیی کارەبا زیاد دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت