ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات

ژمارەی چەکداری بزووتنەوەی حەماس

ئاڤا نیوز

ئەمریکا دەڵێت: حەماس پابەندە بە چەکدانانەوە و ئەمەشی بەوان ڕاگەیاندووە. 

لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: بەرپرسانی حەماس ڕۆژی 9-10-2025، ڕۆژێک بەر لەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست واژۆ بکرێت، بەو و بە جارێد کۆشنێر، زاوای ترەمپیان ڕاگەیاندووە کە ئامادەن چەکەکانیان دابنێن.

زانیاریی زیاتر:
ویتکۆف ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر ئیسرائیل تا ڕێگە بدات ئەو چەکدارانەی حەماس کە لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە گەمارۆ دراون، بچنە دەرەوە و بچنەوە لای چەکدارەکانی دیکەی حەماس.

ئەمەش بزانە: نزیکەی 200 چەکداری حەماس کە پەیوەندییان لەگەڵ سەرکردایەتیی خۆیان پچڕا بوو، نەیانزانی بوو کە ئاگربەست کراوە و لە ناو چەند تونێلێک لە ڕەفەح ماونەتەوە کە هێشتا ئیسرائیل لەوێ شوێنانە نەکشاوەتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ