
ژمارەیەک کۆچبەر کەوتوونەتە نێو دەریا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی 13 کۆچبەری کورد دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان، لەمەڕاسمێکی تایبەتدا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممەی 17 حوزەیرانی 2024 یەختێکی کۆچبەران کە بەنایاسایی دەیانویست بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا بە 77 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نقوم بوو، بە هۆیەوە 67 کۆچبەر خنکان کە بەشێکیان کوردن.
لێدوانی فەرمی: بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا بە ئاڤا نیوزی گوت:"بڕیارە تەرمی 13 کۆچبەری کورد ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 7:30 خولەک لەڕێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان کە هەشت تەرمیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و پێنج تەرمیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە".
زانیاریی زیاتر:" لەو هەشت تەرمە شەش تەرمیان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، دوو تەرمیان کچ و دایکێکی ناحیەی چوارقوڕنەن، دوو تەرمی دیکەشیان ژن و مێردێکی خەڵکی قەڵادزێن هاوژینەکەی دوو گیان بووە و هێشتا دوو کچە بچکۆڵانەکەشیان بێ سەروشوێنن". بەکر عەلی وای گوت.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: یەختەکە 77 کۆچبەری هەڵگرتبوو، دوای نقومبوونی هێشتا 21 کۆچبەری ناو یەختەکە بێ سەروشوێنن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت