
بۆردمانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان
ئاڤا نیوز
بە پاساوەی بە ئامانجگرتنی چەکدارانی حیزبوڵڵا و ژێرخانی حیزبوڵڵا، سوپای ئیسرائیل چەند شارۆچکەیەکی باشووری لوبنان بۆردومان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان بۆ چەند ناوچەیەک لە باشووری لوبنان ئەنجام دا و بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا کەسێک کوژراوە و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵڵا لە سەرتاسەری باشووری لوبنان دەکاتە ئامانج بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵە نایاساییەکانی گرووپەکە بۆ ئاوەدانکردنەوەی چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا.
ئەمەش بزانە: هێرشەکانی ئیسرائیل لە کاتێکدان کە ئیسرائیل و لوبنان ئاگربەستیان لە نێواندا هەیە، حکومەتی لوبنان دەڵێت ئیسرائیل بەم هێرشانە ئاگربەستەکە پێشێل دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





