
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی پارتی دەڵێت یەکێتی بەبێ ئاگاداری ئەوان لە نەینەوا ڕێککەوتنی نهێنی لەگەڵ بزووتنەوەی بابلیۆن کردووە، بەرپرسێکی یەکێتیش دەڵێت دەنگیان بە کاندیدی پارتیش داوە.
لێدوانی فەمی: نازم هەرکی، جێگری بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، یەکێتی دەنگی دوو ئەندامەکەی خۆی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوەتە بزووتنەوەی بابلیۆنی ڕەیان کلدانی، بەو هۆیەوە جێگری دووەمی پارێزگار بەر بزووتنەوەکە کەوتووە.
بۆچی گرنگە: دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەرپرسانی پارتی و یەکێتی جەختیان دەکردەوە بێ یەکتر هیچ ڕێککەوتنێک ناکەن. ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا پارێزگاری کەرکووک یەکلانەبووەتەوە و یەکێتی هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستەکە دەدات.
بۆچوونی بەرامبەر: غەیاس سورچی، گوتەبێژی یەکێتی لە نەینەوا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی هەردوو جێگری پارێزگار دەنگیان داوە، بۆ جێگری یەکەم دەنگیان بە کاندیدی پارتی داوە، بۆ جێگری دووەمیش دەنگیان بە کاندیدی بابلیۆن داوە. گوتیشی "هەر لایەنێکی سیاسی بۆ هەڵبژاردن ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی جیاواز دەکات".
باکگراوند: ڕۆژی 10ـی ئەم مانگە، هەر یەک لە سیروان ڕۆژبەیانی، کاندیدی پارتی وەک جێگری یەکەم و عومەر ئەلمەولا، کاندیدی بزووتنەوەی بابلیۆن بە جێگری دووەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت