پووتین بۆ خامنەیی: پلانی هێرشێکی سنووردار بۆ سەر ئیسرائیل ئامادە بکە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-06

ساتی پێشوازیی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پووتین لە تاران. مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ دواهەمین سەردانی پووتین بۆ ئێران. وێنە؛ وۆڵ ستریست جۆرناڵ
ئاڤا نیوز
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئێرانییەکانەوە بڵاویکردوەتەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا داوای لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، پلانی "هێرشێکی سنووردار" بۆ ئیسرائیل ئامادەبکات.
وێنە گەورەکە: ئێران جیهانی لە چاوەڕوانی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل هێشتووەتەوە، بەڵام هێشتا هیچ هێرشێکی نەکردووە. پشتیوانی ڕووسیا بۆ ئێران هۆکارێکە بۆ ئەوەی بتوانێت زەبرێکی قورستر لە تەلئەڤیڤ بدات، بەڵام وا دیارە پووتین ئەمە بێبەرامبەر ناکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پووتین داوای لە خامنەیی کردووە، لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیلدا، خەڵکی مەدەنی نەکاتە ئامانج. لەلایەکی دیکەوە"تاران فشار دەخاتە سەر مۆسکۆ بۆ ڕادەستکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری سو-35".
گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە هاوتاکانی لە گرووپی 'جی حەوت' ئاگادارکردەوە, ئێران و حیزبوڵڵا ڕەنگە لە ماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.
چی روویدا؟ دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران، گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا زیادیان کرد، پێشتریش هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت بووە هۆی کوژرانی فوئاد شوکر، کە فەرماندەیەکی سەربازیی دیاری حیزبوڵڵا بوو .

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع گەیشتە ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران پێدانی ئاو بە دانیشتووانی تاران کەمدەکاتەوە





