
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
بەهۆی هەڕەشەکردن و پارەوەرگرتن لە سەرمایەدارێکی سلێمانی، دەست بە سەر موڵکوماڵی کوێخا دێریندا گیرا و فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ دەرچووە.
چی ڕوویدا؟ درەنگانی شەوی 29 لەسەر 30ـی یەکەمی 2024، لە گۆڕەپانی بەردەم (یانەی کۆمەڵایەتیی سلێمانی) تەقە لە "ئەحمەد کامیل فەقێ" سەرمایەداری سلێمانی کرا. دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان، سەرئەنجام ڕۆژی 30ـی یەکی 2024، تەقەکارەکە "ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی" دەستگیرکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: "دوای لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (ئومێد کەمال) هاوکاری کردووە کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای (دێرین ئەحمەد محەممەد) ناسراوە بە (کوێخا دێرین)، هەروەها بە بڕیاری ناوبراو کارەکەیان کردووە. پاشان رۆژی پێنجی دووی 2024، تۆمەتبار ئومێد کەمالیش دەستگیرکرا". دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و بەپێی مادەی 405 - 31ـی لە یاسای سزادانی عیراقی، کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشەبووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی.
هەر ئەوەش نا، دادوەر بڕیاریدا دەست بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوازرەوەی تۆمەتبار (دێرین ئەحمەد)ـدا بگیرێت، ئەو ماڵ و شوێنانەشی کە بە زیادەڕۆیی دروستکرابوون، ڕووخێنران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشیی لێ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای هێرشەکەی ئەمریکا: سبەی لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە