سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆك بارزانی لە كۆتا كەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە هەولێر، پلانی چوار ساڵی داهاتووی حیزبەكەی لە بەغدا ئاشكرا كرد، دووپاتیكردەوە كە نابێت یاریكردن بە مووچەی خەڵكی كوردستان دووبارە بێتەوە و یاسای هەڵبژاردنیش لە عێراق دەبێت بگۆڕدرێت و سیستەمی یەک بازنەیی بۆ هەڵبژاردن بگەڕێندرێتەوە.

چیرۆكی سەرەكی: بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی 11ـی 2025، کەرنەڤاڵی کۆتایی بانگەشەی پارتی بۆ پشتیوانی لە لیستی 275 لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە وتارێکدا ڕایگەیاند: پارتی بەرچاوی ڕوونە و دەزانی چی دەکات و داوای چی دەکات، ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە ئەم دەرفەتەی ڕەخساند لەگەڵ دۆستان و هاوخەباتمان، بتوانین چارەسەری بارودۆخەکە بکەین و پرۆسەی سیاسی بگەڕێتەوە ڕێگەی ڕاستی خۆی، ئەمە بەرنامەی پارتی دەبێت بۆ داهاتوو؛

یەکەم: نابێت یاریكردن بە مووچەی خەڵكی كوردستان دووبارە بێتەوە.

دووەم: یاسای هەڵبژاردن دەبێت بگۆڕدرێت، بگەڕێتەوە بۆ سیستمی یەک بازنەیی لەسەر بنەمای لیستی حیزبی یاخود لیستی نیمچە کراوە، ئەم یاسایەی ئێستا یاسایەکی نادادپەروەرە، چەند لایەنێک بە ئارەزووی خۆیان دایانڕشتووە. هیچ ڕەوا نییە کورسییەک لە هەولێر بە 40 هەزار دەنگ بێت، ڕێژەی بەشداربووان 70 بۆ 80% بێت، بەڵام لە پارێزگایەکی دیکەی عێراق، هەمان کورسی بە دوو هەزار دەنگ بێت، ڕێژەی بەشداربووانیش 20% کەمتر بێت.

سێیەم: هەوڵدەدەین بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدراڵی لەپێناو پاراستنی هەرێم و پارێزگاكان و جێبەجێكردنی دەستوور.

چوارەم: ماددەی 140 لەبیر ناکرێت و دەبێت جێبەجێ بکرێت؛ خوشک و برایانمان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدەرەی هەرێم لەناو دڵی ئێمەدان.

پێنجەم: دەركردنی یاسای نەوت و گاز، بۆ ئەوەی هیچ بەهانەیەك بۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا نەمێنێتەوە.

شەشەم: قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی ئەنفال و کیمیابارانکردن ئەرکی حکومەتی عێراقە.

حەوتەم: گەڕاندنەوەی عێراق بۆ سێ بنەما سەرەكییەكە؛ هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان. ڕۆحی دەستوور ئیلهامی لە سازان، هاوبەشی و هاوسەنگی وەرگرتووە، ئەگەر ئەو سێ بنەمایە گەڕانەوە، لە زوڵمی مەرکەزیەتی چەوسێنەر نەجاتمان دەبێت.

هەشتەم: پاراستنی فەرهەنگی بەیەكەوەژیان، ئێمە لەگەڵ عێراقێكی فیدراڵی و فرەنەتەوەین، حوکمی عێراقیش تەنیا بە یەک نەتەوە و یەک پێکهاتە ناکرێت.

نۆیەم: یاسایەک بەپێی دەستوور بۆ باج و رسوومات دەربچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ