
سەرۆکوەزیران بارزانی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە لووتکەی حکومەتەکان لە دوبەی گوتارێکی پێشکەشکرد، بەشێکی تایبەت بوو بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ڕایگەیاند "لە سەرانسەری ناوچەکەمان خواست و ئیرادەیەک بۆ پێشکەوتن هەیە" چوار هەنگاویشی وەک چارەسەر ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەتایبەت دوای سەرهەڵدانی جەنگ لە غەززە لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیەکان، کاریگەری ئەو جەنگەش گەیشتووەتە عێراق و چەندجارێک بە درۆن و مووشەک هێرشکراوەتە سەر هەولێر.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: لە میانەی گفتوگۆکانم لەگەڵ خاوەن بڕیارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوە، درکم بە بوونی خواستێک بۆ ڕزگاربوون لە نەهامەتییە هاوبەشەکانی ڕابردوومان کردووە، لە سەرانسەری ناوچەکەمان خواست و ئیرادەیەک بۆ پێشکەوتن هەیە، درکیش بەوە کراوە، گۆڕانکاری نەک تەنیا پێویستە، بەڵکوو زەرورەتێکی حەتمیە.
چارەسەر: چوار هەنگاو بۆ ئەو پێشکەوتنە هەن، ئەوانیش: سەقامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشکەوتنی ئابووریی و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانە، گومانی تێدا نییە ژمارەیەک بابەتی جیۆسیاسی لە ناوچەکەمان بۆ ماوەیەکی زۆر دوورودرێژ خراونەتە ناو سەبەتەی کێشەکانەوە، بەڵام بۆچی پشتگوێیان دەخەین؟ هەبوونی بووێری بۆ بڕیاردان لەکاتی بوونی کێشەدا هەنگاوی یەکەمە بەرەوە چارەسەرکردنی خودی کێشەکە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشیی لێ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای هێرشەکەی ئەمریکا: سبەی لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە